بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەیاننامەی دەستێوەردانانەی گرووپی 7 هاوپەیوەند بە کاروباری ناوخۆیی ئێرانی ئیدانە کرد و ئەوەی بەڵگەیەکی ڕوون لە ڕوانگەی وڵاتانی ئەندامی ئەو گرووپە بە سەرکردەیی ئەمریکا هەمبەر پرسی مافی مرۆڤ وەسف کرد.
لە دەقی بەیاننامەکەی گرووپی 7 هاتووە: وڵاتانی گرووپی 7 لە ژێر کاریگەریەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، ئاگادارانە ئەو ڕاستیە ئاشکرا پشت گوێ دەخات کە کۆبوونەوە ئاشتیخوازانەکانی خەڵکی ئێران، بە هاتنی ڕێکخراوەیی تیرۆریستە تەیار کراوەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ڕۆژانی 8 تا 10 ی بەفرانبار، بەرەو توندوتیژی کێشرا و تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە ناڕازیان و هێزە ئینتزامیەکان و بەڕێوەبەرانی یاسا هێرشیان کرایە سەر و شەهید و بریندار بوون.
بەیاننامە و لێدوانی ئاشکرای بەرپرسانی ئێستا و پێشووی ئەمریکا و هەروەها بەرپرسانی ئیسرائیلی بۆ هاندانی خەڵک بە کوشتوبڕ، لە پاڵ بەڵگە کۆ کراوەکان لەلایەن لایەنە ئەمنیەکانەوە، نیشاندەری ڕۆڵی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل لە تەیار کردن و ڕێکخستنی تیرۆریستە چەکدارەکان و پاڵپشتی ئەمریکا لە ئەوانە.
کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای جەخت لەسەر بەڵێنی یاسایی، ئەخلاقی و مرۆیی سەبارەت بە پارێزوانی لە مافی خەڵک بە پێی دەستوور، لەوانە مافی ناڕەزایەتی ئاشتیخوازانە، بە هەموو توانی خۆیەوە بەرپرسیارێتی خۆی بۆ پارێزەری لە ئاسایشی هاووڵاتیان و ڕێکوپێکی گشتی وڵات هەمبەر تیرۆریزمی هاوردەیی لە دەرەوە و هەروەها بەرگری لە سەروەری نەتەوەیی و یەکپارچەیی خاکی ئێران لە بەرانبەر هەر جۆرە هەڕەشە و دەستدرێژیەکی بیانیەکان جێبەجێ دەکات.
هەروەها هاتووە کە وڵاتانی ئەندامی گرووپی 7 کە هەر یەکە بۆ خۆی کارنامەیەکی شەرمهێنەری هاوپەیوەند بە پێشێلکاری ئاشكرای مافی مرۆڤ لە وڵاتانی خۆی و لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیان هەیە و بە هۆی پاڵپشتی هەمەلایەنە لە ئیسرائیل و یان کردەوە نەنواندن هەمبەر جەنایەتەکان، وەکوو هاودەستی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل لە کۆمەڵکوژی و لەناوبردنی ئیستعماری گەلی فەلەستین دێتە ئەژمار، هیچ بەڵگە و پێگەیەکی ئەخلاقیی بۆ دادوەری سەبارەت بە لایەنی دیکە و هێنانە ئارای پاگەندەی مافی مرۆڤ لە دژی ئەوانن.
وڵاتانی ئەندامی گرووپی 7 لە جیاتی دەرکردنی بەیاننامەی فریودەرانە و دەستێوەردانانە، ئەبێ دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران ڕابگرن، کۆتایی بهێنن بە گەمارۆی ستەمکارانە و نایاسایی لە دژی گەلی ئێران و خۆیان ببوێرن لە ئاوەژۆ کەڵکوەرگرتن لە چەمکی مافی مرۆڤی وەکوو چوارچێوەیەک بۆ دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران و هاندانی توندوتیژی و تیرۆریزم.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەیاننامەی دەستێوەردانانەی گرووپی 7 هاوپەیوەند بە کاروباری ناوخۆیی ئێرانی ئیدانە کرد و ئەوەی بەڵگەیەکی ڕوون لە ڕوانگەی وڵاتانی ئەندامی ئەو گرووپە بە سەرکردەیی ئەمریکا هەمبەر پرسی مافی مرۆڤ وەسف کرد.
News ID 58310
Your Comment